فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سوێندی شۆڕش
چوارشەممە ۲۳-۰۹-۱۴۰۱   |  14-12-2022
سوێندی شۆڕش

لە ڕۆژی دووشەممەوە ١٤ تا ١٦ی مانگی سەرماوەز کۆمەڵگە هەم شایەدی نەبەردێکی شکۆدار بوو و هەم لە خەم و ماتەمینی گیان بەختکردنی ئازیزانیدا بوو. حزووری جەماوەری ڕاپەڕیو لە چوار گۆشەی ئێران و بەتایبەت خەباتی خوێندکاران لە شازدەی سەرماوەز، پەیوەست بوونی مەدرەسەکان و چەندین بەشی بزووتنەوەی کرێکاری و مانگرتنی گشتی بازاڕیان، نیشانەی پێشڕەوییەکی ئەرزشمەند بوو. ئەمە تەنیا گۆشەیەک لە دیمەنی ئەو ئاخێزە شۆڕشگێڕانەیە بوو کە نزیکەی سێ مانگە دەستی پێکردووە.

لە ڕۆژی شازدەی سەرماوەزدا خوێندکارانی زانکۆی عەلامە یەکگرتووانە ئەم دروشمانەیان وتەوە: “نان، کار، ئازادی، پۆششی ئیختیاری”، “ڕۆڵەی کرێکارانین، هەردەم پشتیوانیانین”، “خوێندکار، کرێکار، یەکگرن، یەکگرن”. یەک ڕۆژ پێشتر واتە ١٥ی سەرماوەز لە مەهاباد لە مەراسیمی چلەی شەش کەس لە گیان بەختکردووانی ئاخێزی شۆڕشگێڕانەدا، باوکێکی بەتەمەن وتی: “سوێند بە خوێنی ڕژاوی سەرانسەری ئێران، سوێند بە ئاوات و مەراممان، سوێند بە جەرگی سووتاومان، بە هێزی خەڵکی پڕ لە قین، سوێند بە شۆڕشی سووری کوردستان، تا بمێنێ گیان لە جەستەمان، تا ئەوکات کە شۆڕشی خەڵک دەربێنێ ڕیشەی ستەمکاران، بە ئەسلەحە و تفەنگ، بە زۆر و بە فیشەک، بە چنگ و نینۆک، بە خەنجەر و شمشیر، شان بە شانی خەڵکی زەحمەتکێش، بە ڕێگای شۆڕشدا دەڕۆینە پێش، تەرمی گەنیوی قاتڵان بە لافاوی خوێن ڕادەماڵین، ڕیشەی ستەمکاران لەبن دێنین. ئەمجارەیان لەسەر وێرانەکانی کۆنەپەرستی و سەرمایە، بونیات دەنێین سوسیالیزم بۆ هەموو ئەم دونیایە”. لە کۆتاییدا تەنیا وشەیەک کە لێی بیسترا “بژی سۆسیالیزم” بوو. بێگومان ئاواتەکانی ئەم وتە ئاگرینانە دەبێتە ئاڵای خەباتکارانێک کە بۆ ڕزگاریی ئینسان شەقام، زانکۆ، مەدرەسە و کارخانەکانیان کردووەتە مەیدانی خەبات بۆ لەگۆڕنانی دەسەڵاتی ئیسلامیی سەرمایەداران.

شۆڕش تەنیا ئەوە نییە کە ستەملێکراوان دژبە ستەمکاران ڕاپەڕن، شۆڕش تەنیا ئەوە نییە کە لە لایەک دەڕندەیی وەحشیانە نومایش دەدرێت و لە لایەکی دیکەوە حەماسە دەخوڵقێت و گیانی ئازیزی خەباتکاران خەڵتانی خوێن دەکرێت. شۆڕش لە هەمان حاڵدا هاتنە ڕووی ئاوات و ئارەزووی ستەملێکراوانە. شۆڕش لە هەمان حاڵدا کاتی خوڵقانی ئەو ئاواز و سروودانەیە کە تەنیا لە سەردەمی نەبەردە شکۆدارەکاندا دەوترێن. دروست لە جەرەیانی دەرگیریی خەڵک لەگەڵ هێزی سەرکوتگەر لە ڕۆژی هەینی لە کوردستان دیمەنێکی سەرنجڕاکێش دەرکەوێت. لەم دیمەنەدا پەتەکانی سێدارە بە پسکی کچانی شۆڕش هۆندرابوونەوە و کچێکی لاو ئەم دیمەی کردە وشە و وتی: “منیش خوشکی کەسێکم … برای ئازیزتیان لە خاکدا ناشت، بەڵام دەزانم دەستەکانت لە دڵی ئەم سەرزەمینەدا هەڵدەداتەوە، قەسەم بەو گیانە ئازیزەی کە خستمانە ناو خاک، دەستەکانی خوشکت، هەروا دەبێتە پەتی سێدارەیان”.

دروست لە بارودۆخێکدا کە لەگەڵ بەکرێگیراوانی ڕژیم لە هەموو شوێنێک، لە شەقام و کارخانە، لە زانکۆ و مەدرەسە، لە گەڕەک و تەنانەت لە مەراسیمی بەخاک سپاردنی ئازیزانمان و لە بەرامبەر زیندانەکاندا لەحاڵی شەڕ و بەرنگاربوونەوەداین، دوژمن بەنهێنی ماشێنی کوشتارەکەی لە زیندانەکاندا خستووەتە ڕێ. خوێنڕێژانی کۆماری ئیسلامی لە ١٥ی مانگی سەرماوەزدا سێ برایان لە زاهیدان هاوکات ئێعدام کرد. لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕژیم بەخاتری شکستێک کە لەماوەی مانگرتنی سێ ڕۆژەدا خواردبووی “موحسین شکاری” لاوی تەمەن بیست و سێ ساڵی بەپەلە ئێعدام کرد کە لەگەڵ تووڕەیی و ئیعتڕازی خەڵک بەرەوڕوو بووەوە. سەرەڕای حزووری بەرینی هێزی سەرکوتگەر هەزاران کەس بە بیستی خەبەری ئێعدام بەرەو ماڵی موحسین وەڕێ کەوتن. ئەم قەتڵە وەحشیانەیە دەستبەجێ بەشێوەی سەرانسەری لەلایەن ڕێکخراوەکانی کرێکاران، خوێندکاران و هونەرمەندانی ناوخۆی ئێرانەوە مەحکووم کرا و بانگەوازی جۆراوجۆر بۆ بەڕێوەبردنی ناڕەزایەتی و مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی ئەوەڵی هەفتەدا دەرکرا. ژمارەیەک لە زیندانییانی سیاسی لە بەیانیەی خۆیاندا نووسییان: “ئاگادار بن ئاگری تووڕەیی و نەفرەتێک کە هەڵتانگیرساندووە، داوێنتان دەگرێ. خەڵک دەخەنە بەندیخانە بەڵام هێستا لەوە نەگەیشتوون کە بەندیخانە بەندکراو خامۆش ناکات. دەکوژن و لاتان وایە کە سێدارە نیشانەی دەسەڵاتتانە. بەڵام لە سێدارەدانی هەر ناڕازییەک نیشانەی داماوی ئێوە و زاڵبوونی زیاتری ناڕازییانە”. لە دەرەوەی وڵاتیش زۆرێک لە ڕێکخراوە جیهانییەکانی مافی مرۆڤ لە ئاست ئەم بابەتە ناڕەزایەتییان دەربڕی. ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ڕووبە کۆمەڵگەی جیهانی وتی کە داوا لە کۆماری ئیسلامی بکەن کە “هەموو ئێعدامە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکانی ڕابگرێت”. ئەم ڕێکخراوە نووسیی کە کۆماری ئیسلامی لە سزای ئێعدام “وەک ئامرازی سەرکوتی سیاسی دژبە ناڕازییان” کەڵک وەردەگرێت. بێگومان ئێعدامی مەجید ڕەزا ڕەهنەوەرد لە شوێنی گشتی شەپۆلێکی دیکە لە تووڕەیی و ناڕەزایەتی جەماوەر بەدوای خۆیدا دێننێت.

ئەوەیکە لە ڕۆژانی ١٤ و ١٥ و ١٦ی سەرماوەزدا فێری بووین ئەزموونێکی بەنرخ بوو. ئەگەرچی دوژمن دڕندە و خوێنڕێژە، بەڵام ئێمەش سوورین لەسەر ئەوەیکە دەسەڵاتەکەی تێکەوەپێچین. ئێمە سەدان بەرابەری ئەوانین، کەوابوو دەبێ لەئاستی سەدان و هەزاران بەرابەریی ئەوان لە چوار گۆشەی ئێران دەرکەوین. ئێمە بۆ ژیان بەشەڕ دێین و ئەوان بۆ نەمان. بێگومان ژیان بەنەسیبی ئێمە دەبێت و نەمانیش بۆ ئەوان. گرینگ ئەوەیە بۆ ساتێکیش لەبیرمان نەچێتەوە کە ڕەمزی سەرکەوتنی ئێمە لە یەکگرتنی هەموو ستەملێکراوان، لە سازماندان لە شوێنی کار و ژیان، لە پێکهێنانی ڕێکخراوەی سەرانسەری، لە هەبوونی ئاسۆی ڕوون و دەرکی واقعی لە ڕووخاندنی ڕژیمی ئیسلامیی سەرمایەداران و لە هێنانە سەر کاری بەدیلی شۆڕشگێڕانە و سۆسیالیستی دایە. هەرجۆرە ڕێگایەکی لابڕ، هەرجۆرە سازان لەگەڵ ئەوانەی کە بەرژەوەندیان لە پاراستنی ئەم نیزامە چینایەتییە دایە، دەبێتە هۆی ئەوەیکە هەموو فیداکارییەکان و هەموو ئەو گیانە ئازیزانەی کە لەدەستمان دان ببێتە قوربانیی تەماع و ئامانجی ئەوانەی وا دیسانیش دەیانهەوێ هەر ئەم نەزمە بەرقەرار بکەنەوە. نەزمێک کە تێیدا کرێکار دەچەوسێتەوە، ژن وەک کالا دەکڕدرێ و دەفرۆشرێ، منداڵان لە جیات چوون بۆ مەدرەسە ڕەوانەی کارگاکان دەکرێن، زانکۆ و مەدرەسەکان دەکەونە خزمەت قازانپەرستیی خاوەنانی سەرمایە و سەدان دەرد و ئازاری تر کە هەر ئێستا بۆ نەمانیان خەریکی نەبەردین.

تەلەڤیزیۆنی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە

https://alternative-shorai.tv

https://cpiran.org

https://komala.co