سپاندنی سزای ٦ مانگ زیندان و ٣٠ زەربە شەلاق بە سەر هاووڵاتییەک لە بۆکان
هەینی ۲۸-۱۱-۱۴۰۱   |  17-02-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی “حەسەن قسمەتی” لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای ڕژیم لەمشارە بە ٦ مانگ زیندان و ٣٠ زەربە شەلاق مەحکووم کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لە ٢٨ی خەرمانی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەی ۱۰ ڕۆژ بەبێ دەست ڕاگەیشتن بە پارێزەر، زیندانی کرابوو. شایانی باسە، حەسەن قسمەتی دوای قۆناغەکانی لێپرسینەوە و دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.