فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سپیده قوڵیان بۆ بهندی ژنانی زیندانی ئێڤین گوازرایەوە
سێشەممە ۰۱-۰۱-۱۴۰۲   |  21-03-2023

سپیده‌ قوڵیان” هەڵسووراوی مه‌ده‌نی و كرێكاری كه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٤ی ڕه‌شه‌مه‌ و چه‌ند ساعه‌ت به‌دوای ئازاد بوونی له‌زیندانی ئێڤین له‌ ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ماڵ له‌لایه‌ن هێزه‌ سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو بۆ به‌ندی ژنانی زیندانی ئێڤین گوازراوه‌ته‌وه‌.

 “سپیده‌ قوڵیان” له‌ ڕێكه‌وتی ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ١٩ هەڵسووراوی كرێكاری له‌وانه ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی نوێنه‌رانی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ شاغڵین و به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت كه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان سه‌ردانی پۆلیسی ئه‌منیه‌تی شووشیان كردبوو ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.