له ئەنجامی زریانێكی تونددا کە ویلایەتێكی ئه‌مه‌ریكای گرتووه‌ته‌وه، چه‌ند كه‌سێك گیانیان له‌ده‌ستداوه و ده‌یان کەسی دیكه‌ش برینداربوون.
له ئەنجامی زریانێكی تونددا کە ماوه‌ی دوو رۆژه ویلایەتی ئیندیانای ئەمه‌ریکای گرتووه‌ته‌وە، لانیکەم سێ کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسیش برینداربوون.
ئاژانسی کەشناسی ئه‌مه‌ریكا ئاماژەی بەوە داوه کە هەشت زریان لە حەوت ویلایەتی جیاوازی وڵات تۆمار کراوه و زریانه‌كه‌ی ویلایه‌تی ئیندیانا له هه‌مووان به‌هێزتر بووه.
بەپێی هەواڵێکی کەشناسی کشوەری، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەشەممە، زریانەکە بەشێکی ئەمه‌ریکای لە باکووری رۆژهەڵاتی تەکساسەوە و بەشێک لە ویلایەتی ئەرکانساسدا گرتەوە، كه دواتر بەسەر بەشێک لە ویلایەتی ئیندیانا و بۆ ناو ئۆهایۆ درێژ ده‌بێته‌وه.
تا ئێستا ژماره‌ی ئه‌و قوربانیانه‌ی لە ژێر داروپەردوودان نه‌زانراوه و هه‌ڵمه‌ته‌كانی رزگاركردن و به‌دواداگه‌ڕانی قوربانییه‌كان به‌رده‌وامه.