فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سێ لاوی خەڵکی جوانڕۆ کە یەکیان تەمەنی ژێر ١٨ ساڵە سزای بەندکردن و لێدانی قامچی بەسەریاندا سەپاوە
چوارشەممە ۱۲-۱۱-۱۴۰۱   |  01-02-2023

دوو لاوی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوەکانی پارسا کەریمی و کیانووش ئەعزەمی و هەروەها مێرمنداڵێکی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ بە ناوی ئەرشیا بەرزین، لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لەو شارە، سزای بەندکردن و لێدانی قامچی بەسەریاندا سەپاوە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ئەرشیا بەرزین، تەمەن ژێر ١٨ ساڵ و خەڵکی شاری جوانڕۆ، لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لەو شارە سزای ٣ ساڵ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی بەسەریدا سەپاوە.


هەروەها ئەو دادگایە سزای ساڵێک بەندکردن و لێدانی ٧٤ قامچی بەسەر پارسا کەریمی و ١٠ مانگ بەندکردن و لێدانی ٧٤ قامچی بەسەر کیانووش ئەعزەمی، دوو هاووڵاتیی دیکەی ئەو شارەدا سەپاندووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە لە بەردەستدا نییە.