فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سێ هاووڵاتی لە ئیلام و مەلەکشایی دەستبەسەرکران
شەممە ۲۱-۰۸-۱۴۰۱   |  12-11-2022

لە درێژەی زنجیرەی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییان لەلایەن ڕژیمەوە، سێ کەسی دیکە بە ناوەکانی محەممەد مامی، عەباس ئەرغەندە و محەممەد کەرەمی لە شارەکانی ئیلام و مەلەکشایی دەستبەسەرکران.

ڕۆژی یەکشەممە، ١۵ی خەزەڵوەر محەممەد مامی، هاووڵاتیی تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی مەلەکشایی لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراون. هەروەها پاش ٤٨ کاتژمێر، واتە ڕۆژی سێشەممە، ١٧ی خەزەڵوەر، عەباس ئەرغەندە و محەممەد کەرەمی، لەلایەن ڕژیمەوە و لە مەلەکشایی ڕفێندراون.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە ڕفێندراوانە لە بەردەستدا نییە.