فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سێ هاووڵاتیی دەسبەسەرکراو بە لێوەرگرتنی بەڵێننامە ئازاد کران
دوشەممە ۲۲-۰۱-۱۴۰۱   |  11-04-2022

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی خاکەلێوە سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “پەریسا سپاهی” تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی مەهاباد، “کەویار ئەلیاسی” تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی مەهاباد و “عیرفان زولفی‌نیا” تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی شاری سەقز، بە لێوەرگرتنی بەڵێننامە لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد کران.
ئەو سێ هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکردن لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە ئازار و ئەشکەنجە دراون. هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەیان بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران تۆمەتبارکردووە. ئەو ٣ هاووڵاتییە لە نزیک گوندی “کارخانەی قەند”ی پیرانشار دەسبەسەر و دواتر ئەوانیان بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار و دواتر بۆزیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگواستبوو.