سێ هەڵسووراوی سیاسی بە ناوەکانی سەجاد بەخشعەلی، حامد موحەققی و ئیحسان قەدیری لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە بە کۆی گشتی بە یەک ساڵ زیندان، دوو ساڵ تەبعید، دوو ساڵ قەدەغەکردنی هەڵسووران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و غەرامەی نەختی مەحکووم کران.
لە ماوەی ڕابردوودا، ئیحسان قەدیری لە لایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بە یەک ساڵ زیندان و دوو ساڵ قەدەغەکردنی هەڵسووران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ٢ ساڵ تەبعید مەحکووم کرا. هەروەها ئەم دادگایە سزای غەرامەی نەختی بۆ هەریەک لە سەجاد بەخشعەلی و حامد مۆحەققی دەرکرد.
ئەم حوکمانە بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و تەبانی دژ بە ئەمنیەتی وڵات” و “چالاکی تەبلیغی دژی کۆماری ئیسلامیی ” بۆ ئەم هەلسووڕاوە سیاسیانە دەرچووە.
حامد مۆحەققی و سەجاد بەخشعەلی ڕۆژی ٢٧ی خەرمانانی ئەمسال لە تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای چەند ڕۆژێک بۆ بەندی ٤ی زیندانی ئێڤین گوازرانەوە.
هەروەها ئیحسان قەدیری لە ٢٣ی خەرمانانی ئەمساڵدا لە ماڵەکەی خۆی لە تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا.