سێهەمین ڕۆژی مانگرتنی کرێکارانی شیرکەتی ئێران تایەر
هەینی ۱۳-۱۱-۱۴۰۲   |  02-02-2024
ڕۆژی هەینی ١٣ی ڕێبەندان، کرێکارانی شیرکەتی ئێران تایەر، بۆ سێهەمین ڕۆژی بەردەوام، دەستیان لەکار کێشایەوە و مانیان گرت.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ئێران تایەر لە ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕێبەندانەوە، لە ناڕەزایەتیی بە پێشێل کرانی مافەکانیان و هەروەها کەمکرانەوەی حەقدەست و مەزایاکانیان بە دوای بەکردەوە دەرهاتنی گەڵاڵەی ڕیزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان، دەستیان لە کار کێشاوەتەوە و بە کۆبوونەوە لە شوێنی کارەکەیان خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە کێشەکانیان بوون.