فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەردانی كۆمه ڵێك له ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفی موعه لیمانی كوردستان له گه ڵ بنه ماڵه ی سوله یمان عه بدی
چوارشەممە ۰۲-۰۱-۱۴۰۲   |  22-03-2023

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١ی خاكه‌لێوه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سێنفی موعه‌لیمانی كوردستان هاوڕێ له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگیانی زیویه‌ و سه‌قز له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “سوله‌یمان عه‌بدی” چاوپێكه‌وتنێكیان ئه‌نجام دا.

شایانی باسە کە “سوله‌یمان عه‌بدی” ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی زیویه‌ و سه‌قز ڕۆژی ٢٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵ له‌ نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ڕۆژی سێشه‌ممه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین ڕۆژی نه‌ورۆز كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سێنفی موعه‌لیمانی كوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ فه‌رهه‌نگیانی زیویه‌ و سه‌قز سه‌ردانی ماڵی ئه‌و موعه‌لیمه‌ دەستبەسەرکراوەیان كرد و وێڕای ده‌ربڕینی پشتیوانی له‌ خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی بوون.