فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی ئێعدام بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ بە تۆمەتی سیخۆری بۆ ئیسڕائیل
دوشەممە ۲۱-۰۸-۱۴۰۳   |  11-11-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەم دواییانەدا “ناسر بەکرزادە” تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی ورمێ، لە لایەن لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ئەمشارە، بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ ئیسرائیل” حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناسر بەکرزادە ١٨ی گەلاوێژی ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ دەستبەسەر و دوای چەند حەفتە بە “وەرگرتنی بەڵێن‌نامە” و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو. ناوبراو ١٢ی بەفرانباری هەمان ساڵ، جارێکی دیکە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە ورمێ دەستبەسەر کرایەوە و دوای چەند مانگ لێپرسینەوە لەژێر گوشار، لە ئاکامدا بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە گواسترایەوە. ئەوە لە حاڵێکدایە کە، سێ بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی “ئیدریس ئالی و ئازاد شوجاعی” خەڵکی شاری سەردەشت و “ڕەسووڵ ئەحمەد محەممەد” خەڵکی شاری سلێمانی، بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندراوە.