سەپاندنی حوکمی ئێعدام بەسەر ودوو هاووڵاتی بەلوچ لە لایەن دادگای ڕژیم لە چابەهار
یەکشەممە ۳۰-۱۱-۱۴۰۱   |  19-02-2023
دوو هاووڵاتیی بەلوچ کە رێکەوتی ٨ی سەرماوەزی ئەمساڵ لە چابەهار لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرابوون، لە دادگایەکی زاهێدان بە ئێعدام مەحکووم کران.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕێ “حال وش” کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی پارێزگای بەلوچستان، ڕۆژی شەممە ٢٩ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی بەناوەکانی “مەنسوور حوت” و “نیزامەدین حوت” کە لە ئاخێزی جەماوەری چابەهار دەستبەسەر کرابوون، لە لایەن دادگایەکی زاهێدان بە تۆمەتی “مەحارەبە” و “مۆفسدول فی ئەرز”، بە ئێعدام مەحکووم کراون. شایانی باسە، ئەم دوو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەر کرانیان دا، بە توندی ئەشکەنجە دراون و بە زۆر چەندین بەڵگەیان پێ مۆر کردوون.