فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی ئێعدام بەسەر وەریشە مۆرادی چالاکی مافی ژنان
دوشەممە ۲۱-۰۸-۱۴۰۳   |  11-11-2024

بەپێی ڕاپۆرتی ڕەهەندی مافی مرۆڤی کوردستان، وەریشە مۆرادی “جوانا سنە” چالاکی مافی ژنان و ئەندامی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “کەژار”، لە لایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران، بە تۆمەتی “بەغی” بە ئێعدام مەحکووم کرا.
کۆبوونەوەی دادگایی کرانی ناوبراو لە ڕۆژانی ٢٧ی جۆزەردان و ١٤ی ڕەزبەری ئەمساڵ بەڕێوەچوبوو و ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی ناوبراو بە پارێزەرەکانی ڕاگەیەندرا. جێگای ئاماژەیە، لە کۆبوونەوەکانی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی وەریشە مۆرادی، ناوبراو ئیزنی داکۆکی لەخۆی پێنەدراوە و تەنانەت دادوەر سەڵەواتی، ئیزنی بە پارێزەرەکانیشی نەداوە کە داکۆکی لێبکەن. هەروەها، پارێزەرانی وەریشە مۆرادی کە پێشتر مافی چاوپێکەوتن و خوێندنەوەی پەروەندەکەیان نەبوو، بە دوای کۆتایی دووهەم کۆبوونەوەی دادگا، تەنیا بۆ ماوەی چەند کاتژمێر، توانیویانە پەروەندەی بریگرتەکەیان بخوێننەوە.