فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی ئێعدام بەسەر یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی لە ورمێ
شەممە ۱۰-۰۹-۱۴۰۳   |  30-11-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاوینی ئەمساڵ “میحراب عەبدوڵڵازادە” لاوی تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی شاری ورمێ، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە، بە تۆمەتی “بەغی” حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندراوە. ناوبراو مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠١ لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی دەستبەسەر کرابوو.
شایانی باسە، لە پەروەندەی میحراب عەبدوڵڵازادە، کوشتنی ئەندامێکی بەسیج دراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و بە تۆمەتی “بەغی” لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ورمێیەوە دادگایی کراوە و ئەم حوکمە لە کۆتاییەکانی مانگی خەرمانانی ئەمساڵ لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بە شێوەی فەرمی پێی ڕاگەیاندراوە.