فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی زیاتر لە ٢٠ ساڵ زیندان بەسەر پێنج ژنە چالاکی خەڵکی گیلان
سێشەممە ۲۳-۰۵-۱۴۰۳   |  13-08-2024

پێنج ژنە چالاکی خەڵکی گیلان کە لە بواری ژینگەپارێزی چالاکییان هەبووە، لە لایەن لقی سێ دادگای ڕژیم لە شاری ڕەشت، سەرجەم بە ٢٠ ساڵ و ٧ مانگ زیندان مەحکووم کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، “ئاناهیتا دووستدار، نینا گۆلێستانی، ڕۆزیتا ڕەجایی، ئاناهیتا حێجازی، و نێگین عەدالەتخواە، هەرکام بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و تەبانی” بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ و یەک ڕۆژ زیندان و بە تۆمەتی “پڕووپاگاندا لەدژی نیزام” بە ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندان مەحکووم کراون. شایانی باسە، ئاناهیتا حێجازی “بەڕێوەبەری دابین کردنی ماڵی ئاژەڵان” و ڕۆزیتا ڕەجایی “نووسەر”، وێڕای سێ کەسی دیکە لە ڕۆژی شەممه ٢٠ی خەزەڵوەری پارەکە دەستبەسەر و دوای ماوەیەک، بەدانانی بارمتە لە زیندانی “لاکان” ئازاد کرابوون.