فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر سولەیمان چووپانی هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار
یەکشەممە ۱۸-۰۹-۱۴۰۳   |  08-12-2024

بە پێی ڕاپۆرتەکان، لەم دواییانەدا سولەیمان چوپانی خەڵکی گوندی گردکشانە سەربە شاری پیرانشار، لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی ئەمشارە بە تۆمەتی “ئەندامییەتی لە حزبێکی نەیاری ڕژیم” و “پڕوپاگەندە دژی نیزام” بە دوو ساڵ و حەوت مانگ زیندان مەحکووم کراوە.
سولەیمان چوپانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی خەرمانان، هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکرانی بەرفراوانی هاووڵاتییان لەشارەکانی کوردستان و لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم دامەزراوە ئەمنییەتە لە ورمێ گواستراوە. شایانی باسە، ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٧ی خەرمانانی ئەمساڵ، گواسترابوویەوە بۆ زیندانی ناوەندی نەغەدە و لەوکاتەوە بێ هەبوونی مافی مەرەخەسی لە زیندان ڕاگیراوە.