سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری بانە بە ناوەکانی “محەممەد کەریمی، باست کەریمی و محەممەد فەیزی” کە چوار ساڵە دەستبەسەرکراون و لە دەستبەسەرگەی ناوەندە حکوومەتییەکان و زیندانی ناوەندیی سنە بەند کراون، لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سەرجەم بە ٦٥ ساڵ زیندان و هەروەها هاووڵاتییەک به ناوی “یووسف ئەحمەدی” بە ئێعدام مەحکووم کراوە.
شایانی باسە، یووسف ئەحمەدی، تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی شاری بانە، لە ماوەی ڕابردوودا لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی «بەغی»(شۆڕشی چەکدارانە بە دژی حکوومەت ) سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە و “محەممەد کەریمی” سزای ٢٥ ساڵ، “باست کەریمی” و “محەممەد فەیزی” هەر کامیان سزای ٢٠ ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپاوە. ئەم سزایە لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە ڕۆژی ١٢ی خەرمانان بەفەرمی بەو چوار هاووڵاتییە ڕاگەیەندراوە.