فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی زیندان و شەلاق بەسەر ئاناهیتا رەمەزانیان
شەممە ۰۶-۱۲-۱۴۰۱   |  25-02-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “ئاناهیتا ڕەمەزانیان”، ئەو کچەی کە دوای دەربڕینی ناڕەزایەتی لە گۆڕەپانی سەرەکی شاری یاسووج دەستبەسەر کرابوو و دواتر بە دانانی بارمتە ئازادکرابوو، لە ئێستادا چاوەڕوانی بڕیاری جێبەجێکردنی سزاکەیەتی.

بەپێی ئەم ڕاپۆرته، ئاناهیتا رەمەزانیان لە لایەن لقی ٢ی دادگای تاوانەکانی یاسووج بە تۆمەتی “تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی” لە ڕێگای هاندانی خەڵک بۆ کۆبوونەوە، بە ٧ مانگ زیندان و ٤٠ زەربە شەلاق مەحکووم کراوە. ئاناهیتا ڕەمەزانیان ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕەزبەر، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە  دەستبەسەر و دوای ٢٥ ڕۆژ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی هێزە ئەمنییەکان، بە دانانی بارمتە و تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی لە زیندان ئازادکرابوو.