فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی زیندان و پێ بژاردن بەسەر هانییە مەعرووفی
دوشەممە ۲۲-۱۲-۱۴۰۱   |  13-03-2023

هانییە مەعرووفی خوێندکاری قۆناغی دکتۆرای بواری جوگرافیای سیاسی و خەڵکی شاری سەقز، لە لایەن ناوەندی دادوەریی ڕژیمەوە، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لەدژی نیزام”، “هەوڵی تێکدانی ئاسایشی گشتی” و “بڵاوکردنەوەی  درۆ و دەلەسە بە مەبەستی خراپکاری” بە پێنج ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو و پێ بژاردنی بڕی ٨ ملیۆن تمەن مەحکووم کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هانییە مەعرووفی، تەمەن ٣۵ ساڵ و خوێندکاری خەڵکی شاری سەقز، لە لایەن لقی ١ی دادگای ڕژیم لەمشارە بە ٨ مانگ زیندان و هەروەها لە لایەن لقی ١٠۵ی دادگای تاوانەکان لە سەقز بە ٩ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو. شایانی باسە، ئەم حوکمە دواتر لە لایەن دادگاوە گۆڕاوە بۆ پێ بژاردنی ٨ ملیۆن تمەن پارە و پێنج ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو. جێگەی ئاماژەیە، ناوبراو بەپێی ئەو سزایە، سزای ٢ ساڵ قەدەغەبوونی چوونەدەرەوەی لە وڵات، نووسین و پێشکەشکردنی وتار و بابەت لەسەر “شۆڕشی ئیسلامی و شەهیدانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران” لە حزووری داواکاری گشتی و سەرۆکی دادگا بەسەریدا سەپاوە.