سەپاندنی حوکمی زیندانی هەڵپەسێردراو بەسەر چوار چالاکی موعەلیمان لە شاری مەریوان
سێشەممە ۱۹-۰۴-۱۴۰۳   |  09-07-2024
بەپێی زانیارییەکان، چوار چالاکی موعەلیمان لە شاری مەریوان بە ناوەکانی “تەحسین مۆستەفایی، سەیوان سلێمانی، ئارام قادری و ئارام محەممەدی”، هەرکامیان لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارە بە تۆمەتی “بانگەشە دژی دەسەڵات” حوکمی چوار مانگ بەندکران و سەرجەم حوکمی ١٦ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپێنراوە.
تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی ئەم مامۆستایانە پشتیوانی لە بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” و داواکاری جێبەجێکرانی مادەی ٣٠ و ١٥ی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ خوێندی بەخۆڕایی و خوێندن بە زمانی دایکی” و “بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایانی قوتابخانە” ڕاگەیەندراوە. شایانی باسە، حوکمی بەندکرانی هەر یەک لە تەحسین موستەفایی، سەیوان سولەیمانی، ئارام قادری و ئارام محەممەدی، بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵپەسێردراوە.