سەپاندنی حوکمی شەش مانگ زیندان بەسەر محەممەدڕەزا قەیتەرانی
پێنجشەممە ۰۵-۰۷-۱۴۰۳   |  26-09-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، محەممەدڕەزا قەیتەرانی خەڵکی شاری مەهاباد، لە لایەن دادگای ڕژیم بە شەش مانگ زیندان مەحکووم کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم حوکمە لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبەکانی ئۆپۆزسیۆنی ڕژیم” دەرکراوە و ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەزبەر، بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە. محەممەدڕەزا قەیتەرانی ڕۆژی ٢١ی پووشەپەڕی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر و سەرئەنجام ڕۆژی ١٥ی گەلاوێژ، بەدانانی بارمتە، لە زیندان ئازاد کرابوو.