فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی فساد فی الارض بەسەر رفێق سلیمی
دوشەممە ۱۰-۱۱-۱۴۰۱   |  30-01-2023

ڕۆژی یەکشەممە ٩ی مانگی ڕێبەندان، “ڕفیق سەلیمی” خەڵکی شاری سنە لە لایەن لقی دووی دادگای ڕژیم لەمشارە، بە “فساد فی الارض” تۆمەتبار کرا.
ڕەفیق سەلیمی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە بنەماڵەکەی ڕایگەیاندووە، لە لایەن زیندانەوە ئاگادارکراوەتەوە کە پەروەندەکەی دەرچووە و نابێت چاوەڕێی ئازادکرانی کاتی بە دانانی بارمتە بێت. پێویستە ئاماژە بکرێت، ڕەفیق سەلیمی ڕۆژی دووشەممە ٧ی مانگی سەرماوەز، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگوێزرا و دواتر ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار، گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەمشارە.