بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٢٣ی پووشپەڕ، نێدا فتووحی لە پەیڕەوانی عیرفانی حەڵقە، دەرچووی بەشی ئەندازیاری لە بواری بەڕێوەبەریی IT و مامۆستای پێشووی زانکۆی عەلامە تەباتەبایی و زانکۆی ئازادی تاران، لەلایەن لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تاران حوکمی ٦ ساڵ و ٨ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
ئەو هاووڵاتییە پێشتر لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی “پێکهێنانی باند و گرووپ بەمەبەستی تێکدانی ئاسایشی ناوخۆی وڵات” حوکمی ٣ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژ بە حکومەت و لە ڕێگای ئەندامبوون لە گرووپی عیرفانی حەلقە” ٣ ساڵ بەندکران و سەرجەم حوکمی ٦ ساڵ و ٨ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا کە ئەو حوکمە لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تاران بەتەواوی پشتڕاست کرایەوە. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دۆسیەی ئەو هاووڵاتییە بەپێی ئەو دانپێدانانە زۆرەملێیەی کە لەژێر ئەشکەنجە لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین لێی وەرگیراوە، پێکهاتووە و بەپێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان، قورسترین حوکم واتا حوکمی ٣ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران بۆ ناوبراو جێبەجێ دەکرێت.