بەپێی ڕاپۆرتەکان، ١٥ ژنی بەهایی بە ناوەکانی “ئازیتا ڕەزوانیخاە، شۆعلە ئاشووری، موژدە بهامین، بۆشرا موتەهیر، سارا شەکیب، سەمیرا شەکیب، ڕۆیا ئازادخۆش، نووشین هێممەت، شوورئەنگیز بەهامین، ساناز ڕاستە، مریەم خورسەندی، فیرووزە ڕاستی نژاد، فەرخوندە ڕەزوانپەی، موژگان پوورشەفیع ئەردەستانی و نەسرین خادمی”، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسفەهان بە تۆمەتی “چالاکیی فێرکاری و پڕۆپاگەندەی دژ بە ئیسلام” سەرجەم حوکمی ٧٥ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.
هەروەها، هەریەک لەو هاووڵاتییانەی پەیڕەوی ئایینی بەهایی، سزای پێبژاردنی بڕی پارەی ٥٠ ملیۆن تمەن، و سەرجەم ٧٥٠ ملیۆن تمەن و قەدەغەبوونی چوونەدەرەوە لە وڵات و هەروەها بێبەشکردنە کۆمەڵایەتییەکانیان بەسەردا سەپێندراوە.
پێشتر واتە ساڵی ١٤٠٠ ئازیتا ڕەزوانیخاە، شۆعلە ئاشووری، سارا شەکیب، ڕۆیا ئازادخۆش، نووشین هێممەت، شوورئەنگیز بەهامین، ساناز ڕاستە، مریەم خۆرسەندی و فیرووزە خادمی، دەستبەسەر و دواتر بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگایی کردنەکەیان لە زیندان ئازاد کرابوون.