فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی پێنج ساڵ زیندان بەسەر فەرزادموعەزەمی گودەرزی
شەممە ۲۱-۰۷-۱۴۰۳   |  12-10-2024

بە پێی ڕاپۆرتەکان، فەرزاد موعەزەمی گودەرزی، ئەندامی بنەماڵە دادخوازەکان، لە لایەن لقی ٢٩ دادگای شۆڕشی تاران، بە تۆمەتی “پێکهێنانی کۆبوونەوە لە دژی ئاسایشی وڵات” حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
فەرزاد موعەزەمی گودەرزی ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری بروجێرد دەستبەسەر و دوای ماوەیەک بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین گواستراوەیەوە. ئەم هاووڵاتییە دادخوازە لە قۆناغی یەکەمی دەستبەسەرکردنەکەیدا دوای زیاتر لە مانگێک دەستبەسەری و لە کۆتاییدا بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.