فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی یەکساڵ زیندان بەسەر سۆلماز حەسەن زادە
سێشەممە ۰۸-۰۸-۱۴۰۳   |  29-10-2024

بە پێی ڕاپۆرتەکان، لەم دواییانەدا سۆلماز حەسەن‌زادە، خوشکی دادخواز محەممەد حەسەن زادە، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی بۆکان، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکومەت” بە یەکساڵ زیندان مەحکووم کراوە.
جێگای ئاماژەیە، سۆلماز حەسەنزادە لەگەڵ باوکی “ئەحمەد حەسەنزادە”، ڕۆژی سێشەممە ٩ی گەلاوێژ، هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی لەدایکبوونی محەممەد حەسەن‌زادە لە کاتی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەیان، بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەرکرابوون. هەروەها دایە عەزیمە، دایکی محەممەد حەسەن‌زادە لە لایەن ئەم هێزانەوە درابووە بەر لێدان و دواتر بۆ نەخۆشخانەی دکتۆر قولیپووری شاری بۆکان گواسترابوویەوە. سۆماز حەسەن‌زادە، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، دوای ٨ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن لە ژووری تاکە کەسی و ١٤ ڕۆژ دەستبەسەرکران، لە کۆتاییدا بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆنی بە شێوەی کاتی تا کۆتاییهاتنی دادگاییەکەی لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرابوو.