فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی زیاتر لە حەوت سال زیندان بەسەر فەریدوون نەبی
شەممە ۱۳-۰۳-۱۴۰۲   |  03-06-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، فەرەیدوون نەبی تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشار، لەم دوایییانەدا لە لایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی مەهاباد، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی” سزای ٨ مانگ بەندکردن، بە تۆمەتی “ئەندامەتیی لە یەکیک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان” سزای ٣٥ مانگ بەندکردن و بە تۆمەتی “پێکهێنانی گرووپ و باند بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی” سزای ٤٣ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.
هەروەها لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی پیرانشار، لە دۆسیەیەکی دیکەدا بە تۆمەتی “هەڵگرتنی چەکی قاچاخ و فڕێدانی کۆکتێل مۆلۆتۆڤ” سزای ٦ مانگ بەندکردن و پێ بژاردنی ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەن بەسەر ناوبراودا سەپاندووە. شایانی باسە کە ناوبراو لە ماوەی لێپرسینەوە و دەستبەسەربوونیدا لە سەرجەم مافە سەرەتایییەکان وەک دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە. جێگەی ئاماژەیە،
فەرەیدوون نەبی، ڕۆژی شەممە ٧ی خەزەڵوەری پارەکە، لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە جیاتی برایەکی ناوبراو بە ناوی فەردین نەبی، بە بارمتە گیراوە و دواتر لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی ناوەندیی نەغەدە گواستراوەتەوە. پاشان ڕۆژی سێشەممە ١٩ی مانگی گوڵان، دوای ١٩٣ ڕۆژ لێپرسینەوە و دەستبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی ٣ ملیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی نەغەدە ئازاد کرابوو.