بەپێی ڕاپۆرتەکان، پارێزەری تووماج ساڵحی ڕایگەیاندووە کە مۆەکلەکەم کە لە ئاخێزی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی تاران دەستبەسەر کرابوو، لە یەکەم دادگادا بە تۆمەتی “مۆفسێدوفی ئەرز” بە شەش ساڵ و سێ مانگ زیندان مەحکووم کراوە.
ڕۆزا ئێعتماد ئەنساری، پارێزەری تووماج ساڵحی بە ڕۆژنامەی شەرق ڕاگەیاند، بەپێی ڕاگەیاندنی دادگا، تووماج ساڵحی بە شەش ساڵ و سێ مانگ زیندان مەحکووم کراوە کە بەپێی ئەم بڕیارە، تەنیا قورسترین سزا کە ئەم شەش ساڵ و سێ مانگەیە بە ئیزافەی ئەم ماوەیەی کە دەستبەسەر کرابوو، بەکردەوە دەر دێت. شایانی باسە، نابراو کە تاونبارکرابوو بە “سووکایەتی کردن بە ڕێبەری” و “پێوەندی لەگەڵ دەوڵەتانی دژبەری کۆماری ئیسلامی”، بێ تاوان ناسراوە. جێگای ئاماژەیە، تووماج ساڵحی کە هەتا ئێستا لە ژووری تاکەکەسی ڕاگیرابوو، بەدوای ئەم حوکمە گەڕێندراوەتەوە بۆ بەندی گشتی زیندان. تووماج ساڵحی ڕۆژی ٨ی مانگی خەزەڵوەری پارەکە و لە ئەنجامی ئاخێزی خەڵکی تاران، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرابوو.