فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی زیندان بەسەر چوار چالاکی کرێکاری لە ورمێ
شەممە ۲۷-۱۲-۱۴۰۱   |  18-03-2023

چوار چالاکی کرێکاری و ژینگەپارێزیی خەڵکی شارەکانی شنۆ و نەغەدە بە ناوەکانی “عەباس هاشمپوور، خەلیل مۆرادی، ئیبراهیم قارەمانی و بەهرام جەعفەری”، لە لایەن دادگای ڕژیم لە شاری ورمێ، هەر کام بە ٢ ساڵ زیندان مەحکووم کراون.

ڕۆژی هەینی ٢۶ی ڕەشەممە، لقی ٣ی دادگای تاوانەکانی ورمێ، بە تۆمەتی “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانیی لە ڕێگەی ئەندامێتی گرووپە دژبەرەکانی نیزام”، سزای هەشت ساڵ زیندانی بەسەر چوار هاووڵاتیی بە ناوەکانی عەباس هاشمپوور، خەلیل مۆرادی، ئیبراهیم قارەمانی و بەهرام جەعفەری، خەڵکی شارەکانی شنۆ و نەغەدەدا سەپاندووە. جێگەی ئاماژەیە، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕەشەممە، دانیشتنی کۆتاییی دادگایی کردن و پێڕاگەیشتن بە پەروەندەی ئەو چوار چالاکە لە دادگای ورمێ بەڕێوەچووە. ئەم چوار کەسە لە ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕەزبەرەوە دەستبەسەر و ماوەی زیاتر لە ٧٠ ڕۆژە لە دەستبەسەرگەی هێزە ئەمنییەکان ڕاگیڕاون. عەباس هاشمپوور، خەلیل مورادی، ئیبراهیم قارەمانی و بەهرام جەعفەری، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی سەرماوەز، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملێون تمەنی و بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوون.