سەپاندنی سزای زیندان بەسەر خوێندکارێکی خەڵکی ئیلام
یەکشەممە ۱۸-۱۰-۱۴۰۱   |  08-01-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خوێندکارێکی خەڵکی ئیلام بە ناوی فەرزانە سەیدی، لە لایەن دادگای ڕژیمەوە بە چوار ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە،، فەرزانە سەیدی خویندکاری خەڵکی شاری ئیلام، کە دوو مانگ لەمەوبەر بەشێوەی مەرجدار لە دەستبەسەرگە ئازاد ببوو، لە لایەن دادگای تاوانەکان و دادگای ڕژیم لەمشارە، سزای چوار ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.