فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی سزای زیندان بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ
چوارشەممە ۱۳-۱۱-۱۴۰۰   |  02-02-2022

هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە هاوینی ئەمساڵ لەلایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە سزای زیندانی بەسەردا سەپابوو، دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرا.

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، سەلاح بەهرامیان، دوای بانگ کرانی بۆ جێبەجێ کردنی سزاکانی شاری شنۆ دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٢ ساڵ زیندانی، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەمشارە کراوە. سەلاح بەهرامیان تەمەن ٤٤ ساڵ و خەڵکی گوندی “گوندەوێڵە”ی شنۆ، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی خاکەلێوەی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەر و پاش مانگێک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو. ئەم هاووڵاتییە دواجار مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن دادگای ڕژیم لە شاری شنۆ بە تۆمەتی «ئەندامیەتی لە یەکێک لە حیزبە نەیارەکانی ڕژیم» سزای ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا و ئەم سزایە دواتر لەلایەن لقی ١٣ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ورمێ وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە.