فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی سزای زیندان بەسەر پێنج هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ
یەکشەممە ۲۷-۱۲-۱۴۰۲   |  17-03-2024

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێنج هاووڵاتی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی هیوا شەریفی، تەمەن ١٦ ساڵ، شوان بابەکری، تەمەن ٣٩ ساڵ، شەفیع بابەکری، تەمەن ٣٦ ساڵ، شاهین ئیبراهیمی، تەمەن ٢٨ ساڵ و ساڵح سەخاوات، تەمەن ٣٧ ساڵ، لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری شنۆ، سەرجەم سزای ٢١ مانگ بەندکردنیان بەسەردا سەپاوە.
بەگوێرەی ئەو بڕیارەی دادگا، هیوا شەریفی سزای ٣ مانگ بەنەکردنی بەسەردا سەپاوە، شوانە بابەکری و شەفیع بابەکری، دوو برا و ئەندامی بنەماڵەیەکی دادخواز، هەرکامەیان سزای ٦ مانگ بەندکردن و هەروەها ساڵح سەخاوەت و شاهین ئیبراهیمی هەرکامەیان سزای ٣ مانگ سزای بەندکردنیان بەسەردا سەپاوە.
ئەو هاووڵاتییانە مانگی پووشپەڕ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لەو شارە دەستبەسەر کراون و دوای ماوەی مانگێک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد بوون.