سەپاندنی سزای زیندان و شەلاق بەسەر هاووڵاتیێەک لە خۆڕەم ئاوا
شەممە ۲۴-۱۰-۱۴۰۱   |  14-01-2023
بەپێ ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری خۆڕەم ئاوا بە ناوی حامید حەیدری لە لایەن دادگای ڕژیمەوە، بە ١٥ مانگ زیندان مەحکووم کراوە.
حامید حەیدەری قارەمانی وەرزشی پرێس سینەی جیهان و خەڵکی خۆڕەم ئاوا و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ئاخێزی جەماوەریی ئەمشارە، لە لایەن دادگای تاوانەکانی ڕژیم لە خۆڕەمئاوا بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتی بە دروستکردنی قەرەباڵغی و ئاژاوە” و “هاندانی خەڵک بۆ کردەوەی توندڕەوانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان”، سزای ١۵ مانگ و دوو ڕۆژ زیندان و ٦٠ زەربە شەلاق مەحکووم کراوە.