سەپاندنی سزای سێدارە بە سەر دوو برای خەلکی شاری شنۆ
یەکشەممە ۲۰-۰۹-۱۴۰۱   |  11-12-2022
ڕۆژی سێشەممە ١٥ی سەرماوەز دوو برا بەناوەکانی “فەرهاد تەهازادە” ٢٦ ساڵە و”فەرزاد تەهازادە” ٢٥ ساڵە خەڵکی شاری شنۆ بە تۆمەتی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکان لە دادگای ئینقلابی ورمێ، حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا. ئەم حوکمە لە کاتێکدا بەسەریاندا سەپاوە کە فەرهاد لە زیندانی شنو و فەرزاد لە زیندانی ورمێ بەبێ هیچ دادگاییکردن و لە دادگائیەکی غیابیدا ئەم حوکمەیان بەسەردا سەپێندراوە .
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە فەرزاد ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕەزبەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و فەرهاد ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی خەزەلوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرابون.