سەپاندنی سزای شەش ساڵ زیندان بە سەر دوو هاووڵاتی لە بۆکان
یەکشەممە ۰۲-۱۱-۱۴۰۱   |  22-01-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن دادگای ڕژیم لەمشارە، بە شەش ساڵ زیندان مەحکووم کران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی “محەممەد کەریمی خا” و “ئیسماعیل کەریمی” کە هاوینی ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرابوون، لە لایەن دەزگای دادوەریی ڕژیم هەر کام بە سێ ساڵ زیندان مەحکووم کراون و بۆ جێبەجێکردنی ئەم سزایە، گواستراونەتەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئەمشارە.