فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی سزای نوێ لەدژی ئەحمەدڕەزا حائێزی بەندکراوی سیاسی
هەینی ۰۲-۰۴-۱۴۰۲   |  23-06-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی جۆزەدان، “ئەحمەدڕەزا حائێزی”، بەندکراوی سیاسی، خەڵکی شاری ئیلام، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە و بڵاوکردنەوەی درۆ” لە دادگای تاوانەکانی تاران کە بەبێ ئامادەبوونی ناوبراو بەڕێوەچووە، سزای سێ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکردنی دیکەی بەسەردا سەپاوە.
ئەحمەدڕەزا حائێزی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی گوڵانی ئەمساڵ دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٣ ساڵ و ٨ مانگ بەندکردن، ڕەوانەی زیندانی ئێڤین کرابوو. ئەم سزایە لە مانگی خەرمانان ساڵی ڕابردوو لە لایەن دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی “پێکهێنانی گرووپ و باند بە مەبەستی هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی” ، بەسەریدا سەپاوە. جێگەی ئاماژەیە، ئەم چالاکە سیاسییە ڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕی پارەکە، لە ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و لە مانگی گەلاوێژی هەمان ساڵدا بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.