سەپاندنی سزای ٢٠ ساڵ زیندان بەسەر چوار مامۆستای قوتابخانە لە شاری دیواندەرە
دوشەممە ۰۵-۱۰-۱۴۰۱   |  26-12-2022
دادگایەکی ڕژیم لە شاری سنە،حوکمی ٢٠ساڵ زیندانی بۆ چوار ماموستای قوتابخانە لە دیواندەرە دەکردووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئومێد شاەمحەممەدی، پەرویز ئەحسەنی، کاوە محەممەدزادە و هیوا قوڕەیشی، چوار ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – لقی دیواندەرە، لە لایەن دادگای ڕژیم لە شاری سنە بە تۆمەتی “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی بە ٢٠ ساڵ زیندان مەحکووم کراون.