فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی سزای ٨ مانگ بەندکردن بەسەر ژنێکی خەڵکی بۆکان
چوارشەممە ۱۹-۱۱-۱۴۰۱   |  08-02-2023

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، بە ناوی فریشتە حوسێنی، کە پێشتریش ماوەیەک دەستبەسەر کرابوو؛ لەم ماوەیەشدا لەلایەن دادگای تاوانەکانی ئەو شارەوە سزای ٨ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

ئەو هاووڵاتییە خەڵکی گوندی “دارگردەڵە”ی سەر بە شاری بۆکانە و ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی خەرمانان، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراوە.

ناوبراو پاش تێپەڕکردنی ماوەیەک دەستبەسەربوون و ڵێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ناوەندە حکوومەتییەکاندا بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ڕژیم لە شاری بۆکان گواستراوەتەوە و لە کۆتاییدا ٢٠ی خەرمانان پاش ١٨ ڕۆژ دەستبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کاتی دادگاییکردنەکەی، ئازاد کراوە. فریشتە حوسێنی، لە ماوەی دەستبەسەربوون و لێپرسینەوەیدا لە مافە سەرەتایییەکانی وەک دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.