فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی سزای یەک ساڵ زیندان بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز
یەکشەممە ۱۲-۰۶-۱۴۰۲   |  03-09-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی ڕابردوودا هاووڵاتییەک بە ناوی “میلاد فازڵ پوور”، تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی گوندی “مەلقەرەنی”ی سەربە شاری سەقز، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان سزای بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپاوە.
شایانی باسە، کۆمەڵێک لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە سێ ئۆتۆمبێل هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی ملقەرەنی و بەبێ هیچ هۆکارێک وێڕای ئەوەی کە دۆخێکی نائاسایی و ترسێنەریان هێناوە ئاراوە، ئەو لاوەیان دەستبەسەر کردووە. ناوبراو پاش ئەوەی کە دەستبەسەر کراوە، بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە گواستراوەتەوە. میلاد فازڵ پوور سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٥ی پووشپەڕی پارەکە دەستبەسەر و پاش ١٨ ڕۆژ، بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرابوو.