فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی ٢٧ مانگ زیندان بەسەر پێنج بەندکراوی ژن لە زیندانی ئێڤین
سێشەممە ۰۱-۰۸-۱۴۰۳   |  22-10-2024

بەپێی هەواڵی بڵاوکراوە لەلایەن کەمپەینی ئازادی بۆ پەخشان عەزیزی، ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی ڕەزبەر، “پەخشان عەزیزی و وریشە مۆرادی” دوو بەندکراوی سیاسیی لەگەڵ سێ بەندکراوی سیاسیی سەر بە ئێتنیکەکانی تر، بە ناوەکانی “مەحبووبە ڕەزایی، نەرگس محەممەدی و پەریوەش مۆسلێمی”، کە لە زیندانی ئێڤین بەندکراون، لە دۆسییەیەکی هاوبەشدا کە لەم دوواییانەدا دژی ئەوان کراوەتەوە، بە گشتی بە ٢٧ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکران مەحکووم کراون.
بەپێی ئەم حوکمە کە لەم دوواییانەدا لەلایەن دادگای کەیفەری ٢ی کۆمەڵی دادوەریی قودسی تارانەوە دەر کراوە و ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٣ بەم بەندکراوانە ڕاگەیەندراوە، پەخشان عەزیزی، وریشە مۆرادی، مەحبووبە ڕەزایی و نەرگس محەممەدی بە تۆمەتی “دەرگیربوون لەگەڵ هێزەکان و گوێنەدان بە فەرمانەکانیان” هەر کامەیان بە ٦ مانگ بەندکران و پەریوەش مۆسلێمی بە ٣ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکران مەحکووم کراوە. لەم دۆسییەدا پەریوەش مۆسلێمی لە تۆمەتی “تێکدانی نەزمی زیندان” و باقی تۆمەتبارەکان لە تۆمەتی “تێکدانی کەلوپەل” بێتاوان ناسراون. کرانەوەی ئەم دۆسییە دەگەڕێتەوە بۆ ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣. لەم ڕێکەوتەدا بەندکراوانی ژن لە زیندانی ئێڤین پاش ئاگاداربوونەوە لە جێبەجێکرانی حوکمی ئێعدامی “ڕەزا ڕەسایی”، لە نێو زینداندا ناڕەزایەتییان دەربڕی کە بووە هۆی دەرگیربوونیان لەگەڵ گاردی زیندان و کرانەوەی پەروەندەیەکی نوێ لەدژیان.