سەپاندنی ٣٦ مانگ زیندان بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە
سێشەممە ۰۶-۰۹-۱۴۰۳   |  26-11-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی ڕابردوودا، “ئەرسەلان دادگەر” هاووڵاتی تەمەن ٤٨ ساڵ و خەڵکی شاری دیواندەرە و دانیشتووی شاری سنە، بە تۆمەتی “سیخوڕی” لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە، بە ٣٦ مانگ زیندان مەحکووم کراوە کە ئەم حوکمە بۆ ماوەی سێ ساڵ هەڵپەسێردراوە.
ئەرسەلان دادگەر ٦ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو دوای بانگکران و سەردانکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەستبەسەرکرا بوو. ناوبراو هەروەها لە ڕەوتی بزووتنەوەی “ژن ژیان ئازادی” یشدا، لە ڕێکەوتی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٢ دوای بانگکران و سەردانکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئەم شارە گواسترابوویەوە. ناوبراو لە کۆتاییدا لەڕێکەوتی ٩ی ڕەشەممەی هەمان ساڵدا دوای ٥٢ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی ئازاد کرابوو.