بەپێی ڕاپۆرتەکان، عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی ناسراوی کرێکاری و خەڵکی شاری سەقز، لە ماوەی ڕابردوودا لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە کۆمەڵە” سزای ٣١ مانگ و ١۵ڕۆژ بەندکردن و هەروەها بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ژینا ئەمینی” سزای ٧ مانگ و ١۵ڕۆژ بەندکردن، بە کۆی گشتی ٣٩ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو چالاکە کرێکارییە لە لاپەڕەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرامی خۆی ڕایگەیاندووە، سزای ٣٩ مانگ بەندکردن بۆ ١۶ مانگ و وێڕای ماوەی دەستبەسەربوونی پێشووم کەم کراوەتەوە. ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خاکەلێوە، پاش ٧٠ ڕۆژ دەستبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی ١ ملیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگاییکردنەکەی لە زیندانی ناوەندیی سەقز ئازاد کرابوو. عوسمان ئیسماعیلی، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی ڕێبەندانی پارەکە، لە شەقامی “شەهیدان”ی شاری سەقز لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندرا و دواتر بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە گواسترابوویەوە.