فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی ٤٤ مانگ زیندان بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان
دوشەممە ۲۴-۱۱-۱۴۰۱   |  13-02-2023

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی “یۆنس مەحموودزادە” تەمەن ٣٢ ساڵ کە مانگی خەرمانانی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن دادگای تاوانەکانی ئەوشارە سزای ٣ ساڵ و ٨ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە.

“یۆنس مەحموودزادە”، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان”، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکان لە شاری بۆکان، سزای ٣ ساڵ و ٨ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە. جێگەی ئاماژەیە، یۆنس مەحموودزادە ڕۆژی دووشەممە ٧ی خەرمانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر و پاش تێپەڕکردنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوە، ڕێکەوتی ٢٠ی خەرمانان بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاییکردنەکەی، ئازاد کرابوو.