فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی یەک ساڵ زیندان بەسەر مۆژگان کاوسی
شەممە ۲۷-۰۵-۱۴۰۳   |  17-08-2024

مۆژگان کاوسی بەندکراوی سیاسی پێشوو، بەدوای قەبووڵ کردنی پێداچوونەوەی دیوانی باڵای وڵات بە پەروەندەکەی، لە لایەن لقی دووی دادگای ڕژیم لە ساری، بە یەک ساڵ زیندان مەحکووم کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، مازیار تاتایی پارێزەری مۆژگان کاوسی لە لاپەڕەی کەسیی خۆی نووسیویەتی: بەدوای قەبووڵ کردنی پێداچوونەوەی دیوانی باڵای وڵات لە لایەن مۆژگان کاوسی، لە پێوەند لەگەڵ حوکمی دەرکراو لە لایەن لقی دووی دادگای ساری لەدژی ناووبراو، حوکمی سەرەتایی ٦١ مانگ زیندانی مۆژگان کاوسی، بۆ ١٢ مانگ کەم کراوەتەوە.