فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی یەک ساڵ زیندان بەسەر نووسەرێکی خەڵکی شاری سەقز
شەممە ۱۵-۰۷-۱۴۰۲   |  07-10-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەماوەی ڕابردوودا فیرووز عەبدوڵڵاهی، ٥٤ ساڵ تەمەن، نووسەری کتێبی منداڵان و خەڵکی شاری سەقز، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتگەلێکی وەکوو “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان” و “چالاکی تەبلیغی دژی کۆماری ئیسلامی” سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.
ئەو سزا لە ڕێکەوتی ١٢ی ڕەزبەری ئەمساڵ بە فەرمی پێیانڕاگەیاندووە. ئەو نووسەرە بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ دوای ڕاگەیاندنی سزاکەی دەتوانێت داوای پێداچوونەوە بکات. هەروەها ئەو نووسەرە خاوەن پێداویستی تایبەتە سزای زەوتکردنی سیم کارت و مۆبایلەکەی و قەدەغەکردنی کارەکەی(دەستفرۆشی) لە شوێنی ئێستای واتە مەیدانی هەڵۆی شاری سەقز بەسەردا سەپێندراوە. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی شەممە ١٧ی پووشپەڕی ئەمساڵ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی فیرووز عەبدوڵڵاهی لە شاری سەقز و دەستبەسەریان کردبوو. ئەو هاووڵاتییە دوای دەستبەسەرکران بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە گواستراوەتەوە. ناوبراو لە ئاکامدا ڕۆژی ٢٢ی گەلاوێژ بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی، بەشێوەی کاتی و هەتا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگایی کردنی ئازادکرابوو.