سەپاندنی یەکساڵ زیندان بەسەر بەیان فەرەجوڵڵایی
دوشەممە ۰۲-۱۱-۱۴۰۲   |  22-01-2024
بەگوێرەی زانیارییەکان، بەیان فەرەجوڵڵایی، ژنە چالاکی تەمەن ۳۴ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەم شارە بە تۆمەتی “دەربڕینی هاودەردی لەگەڵ بنەماڵەی گیانبەختکردووان” و “پڕوپاگەندە دژی حکومەت” سزای یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
ئەم چالاکە مەدەنییە، ڕۆژی شەممە ٤ی خەرمانانی ئەمساڵ دوای ٤١ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی دوو ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندی ژنانی زیندانی سنە ئازاد کرابوو. شایانی باسە، بەیان فەرەجوڵڵایی لە ماوەی ڕۆژانی دەستبەسەریدا لە هەموو مافەکانی بێبەری بووە و باری تەندروستی ناجێگیر بووە.