ماوه‌ی ١٠ ڕۆژه دووكان و بازاڕه‌كانی شاری شنۆ له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی خوێناوی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی داخراون و بارودۆخی دانیشتووانی ئه‌و شاره زۆر خراپه.
شاری شنۆ له ڕۆژی ئه‌وه‌ڵی ڕه‌زبه‌ره‌وه په‌یوه‌ستی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژ به ڕژیمی ئیسلامی بوو و ماوه‌ی ١٠ ڕۆژه ئه‌و شاره له ناڕه‌زایه‌تی به توندووتیژیهكانی كۆماری ئیسلامی مانیان گرتووه، له‌ماووه‌ی ده ڕۆژی ڕابردوودا پێنج كه‌س له خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌ده‌یان كه‌س بریندار بوون و نزیك به ٦٠ كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه چاره‌نووسیان نادیاره. به‌وته‌ی دانیشتووانی شاری شنۆ، ئه‌و شاره، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه میلیتاریزه كراوه و ته‌واوی هاتووچۆوه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌و شاره كونتڕۆڵ ده‌كرێت و خه‌ڵك له بارودۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین.