فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

شاعیر و نووسەرێکی خەلکی ئیلام دەستبەسەر کرا
شەممە ۰۹-۰۷-۱۴۰۱   |  01-10-2022

ئاکۆ حوسێن پوور ، شاعیر، نووسەر، وەرگێڕ و خاوەن ئیمتیازی چاپەمەنیی ”ژ” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان،هێزە ئەمنییەکان ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی خەرمانان، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئاکۆ حوسێن پوور و دەستبەسەریان کردووە و دواتر ماڵەکەشیان پشکنیوە.
ئاکۆ حوسێن پوور خاوەن بڕوانامەی کارناسی ئەندازیاری بیناسازی زانکۆی ئیلامە و لە ساڵانی ڕابردوودا وەکوو ڕۆژنامەنووس چالاکی هەبووە و نێوبژیوانی چەندین فێستیڤاڵی ئەدەبی شیعر و چیرۆکیشی لە ئەستۆ بووە.