دەقی ڕاگەیەندراوەکەی شوورای هاوئاهەنگی ڕێکخراوی پیشەیی مامۆستایانی ئێران:
هاوکارانی بەڕێز
مامۆستایانی خانەنشینکراو و لەسەرکار
بەسەرەنجدان بە بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن و داخرانی مەدرەسەکان لە زۆربەی ناوچەکان، ژمارەیەکی زۆر لە هاوکاران بەڕێکخراوەکانی ئەندامی شوورا پێشنیاری پێداچوونەوە بە ڕێکەوتی بەڕێوەچوونی ناڕەزایەتییەکان و گۆڕنیی شێوازی چالاکییان دابوو. خواستی هاوکاران ئەوە بوو کە شێوازی ناڕەزایەتییەکان لە مانگرتنەوە بۆ کۆبوونەوە بگۆڕدرێت. هەربۆیە بەلەبەرچاوگرتنی ئەم پێشنیارانە شوورای هاوئاهەنگی ڕێکخراوی پیشەیی مامۆستایان بەرنامەی مانگرتن و کۆبوونەوەی حەوتووی داهاتوو واتە ٢٣ تا ٢٧ی مانگی ڕێبەندان هەڵدەوەشێنێتەوە و بەرنامەیەکی جێنشین بە شێوەی خوارەوە ڕادەگەیەنێت:
کۆبوونەوەی سەرانسەریی مامۆستایانی ئێران
شەممە، ٣٠ی ڕێبەندان
سێشەممە، ٣ی ڕەشەممە
هەروەکوو ئاگادارن هیچ کام لە خواستەکانی ئێمە هەتا ئێستا وەدی نەهاتوون و ئێمە لەسەر بەڵێنی خۆمان بە مامۆستایان پێداگرین. وادە و بەڵێنی بێ ناوەرۆک عەزم و ئێرادەی ئێمە سست ناکات و هەتا گەیشتن بە خواستی مامۆستایان خانەنشینکراو و لەسەر کار، وێڕای سەرەنجدان بە شێوەکانی دیکەی پەیگیریی خواستەکان، درێژە بە ناڕەزایەتییەکانمان ئەدەین.
شوورای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوی پیشەیی مامۆستایانی ئێران