شکانی ئەندامەکانی جەستەی سیروان محەممەدی بە هۆی ئەشکەنجە
یەکشەممە ۰۹-۱۱-۱۴۰۱   |  29-01-2023
ڕاپۆرتەکان باس لە شکاندنی ئەندامانی جەستەی سیروان محەممەدی بەهۆی ئەشکەنجە لە زیندانی سنە دەکەن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سیروان محەممەدی خەڵکی شاری سنە لە ماوەی دەستبەسەر کرانی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارە بە هۆی ئەشکەنجەی زۆرەوە تووشی شکانی کەڕاکە سەر، لووت و سێ دەندەی قەفەزەی سنگ بووە و ئەمە لە حاڵێکدایە کە بنەماڵەکەشی بەردەوام لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە هەڕەشەیان لێ دەکرێ و ڕۆژانە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێ.